زەنگ- یاریگا
دوای تەوابوونی کلاسیکۆی ئیسپانیا بەیەکسان بوون چەندین قسەکرا لە سەر ئاستی ناوبژیوانی و جەمال شەریفی شیکەرەوەی بین سپۆرتیش پێی وایە ئەمشەو زوڵمێکی زۆر لە ڕیاڵ مەدرید کراوە .
بە پێی قسەکانی جەمال شەریف تەنیا لە گێمی یەکەمدا دوو لێدانی سزا هەژمارنەکراوە بۆ یانە مەدریدیەکە ، یەکەمیان ماسکیرانۆ بەرامبەر ڤاسکێز و دووەمیان ماسکیرانۆ بەرامبەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ . هەرەوەها جەمال شەریف وتی گۆڵەکەی سوارێز ئۆفساید بووە و ئەو یاریزانە 20 سم لە ناوچەی سزادا بووە .
سەبارەت بەو تۆپانەی کەبەردەستی یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید کەوت لە ناوچەی سزای ، جەمال شەریف وتی هیچ یەکێک لەو لیدانانە بە ئەنقەست نەبووە و لەبەرئەوە بڕیارەکەی ناوبژیوان دروست بووە کە لیدانی سزای هەژمارنەکرد بۆ بارسێلۆنا.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک