زەنگ
ئاماری بێکاری لە پارێزگای کرماشان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە.
بێ پێی هەواڵی موکریان، قاسم جاسمی، نوێنەری شاری کرماشان لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، ١٥٠ هەزار گەنجی خوێندەواری بێکار کە زانكۆیان تەواو کردووە لە پارێزگای کرماشان بوونیان هەیە.
بە پێی ئەم هەواڵە، لە ئێستادا ئەو ڕێژە لە بێکاران هیچ هیوایەکیان بە دۆزیینەوەی هەلی کار لە دەزگاكانی حكومەتنەماوە و ئەمەش نیگەرانی ئەو توێژەی لێکەوتووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەڵێنەکانی ڕوحانی لەمەڕ نەهێشتنی بێکاری تا ئێستا تەنیا لە چوارچێوەی دروشمدا ماوەتەوە و تا دێ ئەم رێژەیە روو لە زیادبوونە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک