نرخی پارەی مۆلیدە ئەهلییەكان دیاری كرا


زەنگ

كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ مانگی 12، نرخی یەك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی نابێت لە 11 هەزار و 500 دینار زیاتر بێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كارەبای سلێمانی نرخی مۆلیدەی دیاری كردووە، هەروەها خشتەی نوێی مۆلیدەی بۆ مانگی 1ی 2017 داناوە.

ڕاگەیەندراوەكە:


نابێت لە 11.500 دینار زیاتر كۆبكەنەوە
نرخی كارەبای موەلیدەی مانگی 12 (كانونی یەكەم) دیاریكراو بەرنامەی كارەبای یەكیش دانرا
نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (12) دیاریكراو نرخی ئەمپێرێك نابێت لە (11.500) دینار زیاتر ئەو موەلیدەیەی پارەی زیادەی دەمێنێتەوە لەگەڵ (شوبات و ئازار و نیسان)ی داهاتوو پاكتاو دەكرێت، هاوكات بەرنامەی مانگی (1) كانوونی دوەمیش دانراو، كە موەلیدە ئەهلیەكان رۆژانە لە كاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ تا (1)ی شەو كار بكەن و كارەبا بە هاوڵاتیان بدەن، جگە لەو كاتانە كارەبا نادەن بەهاوڵاتیان.
لەكۆبونەوەیەكدا كە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەڕێوەچوو، هەریەك لەبەرێزان ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و نوێنەری ئاسایشی ئابووری و چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی و بەرێوەبەری تەنكیكی لەبەرێوەبەرایەتی وەرشەی مەركەزی كە سەرپەرشتی كاری موەلیدە ئەهلییەكان دەكات ‌و نوێنەری كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكان ئامادەیبوون.
لە كۆبونەوەكە نرخی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی دوانزە (12) كانونی یەكە بەگوێرەی نرخی گاوزایل لەبازاڕدا دیاریكراو نرخی كاتژمێرێك ئەمپێر بە(45.5) دینار دانرا ئەوەش بەهۆی گرتنبوونی گازۆریل لە بازاڕەكان، واتە موەلیدەیەكان لەمانگی دوانزەدا چەند كاتژمێر كاریان كردبێت كەڕەتی (45.5) دینار دەكرێت، بەڵام نابێت بۆ هەر ئەمپێرێك لە (11) هەزار (500) دینار زیاتر كۆبكەنەوە و ئەگەر لە پارەیە زیاتر كاریان كردبوو لە گەڵ مانگەكانی ئازارو نیساندا پامتاو دەكرێت.
سەرەبارەت بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان لە مانگی كانوونی دووەم، رۆژانە لەكاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ دەستپێەكات تا 1ی شەو .
جەختیشكرایەوە پێویستە هەموو خاوەن موەلیدەیەك پسوڵەی نرخی مانگانەی ئەمپێری كارەبا كە لەوەرشەی ناوەندی سلێمانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەردەچێت لای موەلیدەكەی هەڵبواسێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بزانن پارەی موەلیدەی گەڕەگەكەیان بە فەرمی چەندە، بەپێچەوانەوە بە(100) هەزار دینار غەرامە دەكرێن.
سەبارەت بەموەلیدەی قەزاو ناحیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانیش، بەهەمان نرخی ناوشارو لەكۆتایی مانگدا پارە كۆدەكرێتەوە.
راگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک