زەنگ
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، داهاتی مانگی یانزەی نەوتی هەرێم بە بۆری 682 ملیۆن دۆلارە.
غالب محەمەد، لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، هەرێم مانگی یانزە زیاتر لە 17 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە بۆری فرۆشتووە و ئەگەر یەك بەرمیلیشی بە 39 دۆلار فرۆشتبێت، كۆی داهاتی ئەو مانگە زیاتر لە 682 ملیۆن دینارە.
دەقی نوسینەكەی غالب محەمەد.
(( داهاتی مانگی (11) نۆسه‌د و چل ویه‌ك ملیون دولاره )
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی (11) به بۆری له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهان زیاتر له 17.500.000 ملیون به‌رمیل ، وه هه‌ر وه‌ها هه‌نارده كردنی نه‌وتی كه‌ركوك یه‌كسانه به (5.566.000) ملیون به‌رمیل به رێگه‌ی بۆری له رێی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ك ده‌زانین كه به پێی رێكه‌وتنی هه‌رێم له گه‌ل به‌غداد له سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوككه له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێت ،دابه‌ش ده‌كرێت له نیوانیان .
ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به (39) $ دانرێت كه 8 دولار كه‌متره له بازاری جهان .
• هه‌نارده‌ی نه‌وت هه‌رێم به رێگه‌ی بۆری له مانگی (11) = 17.500.000 مليون به‌رمیل
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له یه‌ك رۆژدا = 583.333 هه‌زار به‌رمیل
داهاتی نه‌وتی به بۆری هه‌رێمی كوردستان له مانگی 11 = 17.500.000به‌رمیل * 39 $
= 682.500.000 ملیون دولار
• وه‌ك ده‌زانین داهاتی یه‌ك مانگ به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌فرۆشرێت به بازرگانه‌كان زیاتره له 150.000.000 ملیون دولار ، به تایبه‌تی كه ئێستا به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان به شێوه‌یه‌كی بازرگانی ده‌فرۆشرێت و هیچ پاڵپشتیه‌كی حكومه‌ت نه‌ماوه بۆ سووتامه‌نی .
• وه‌ك ده‌زانین كه به پێی رێكه‌وتنی هه‌رێم له گه‌ل به‌غداد له سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوككه له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێت ،دابه‌ش ده‌كرێت له نیوانیان ، كه‌واتا :
هه‌نارده كردنی نه‌وتی كه‌ركوك = (5.566.000) ملیون به‌رمیل
به‌شی هه‌رێمی كوردستان له نه‌وتی كه‌ركوك = 2.783.000 مليون بةرميل نةوت
داهاتي نه‌وتی كه‌ركوك ( هه‌رێمی كوردستان ) = 2.783.000 مليون بةرميل نةوت * 39 $
= 108.537.000 مليون دولار.
****** كۆی داهاتی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان = 682.500.000 ( نه‌وتی هه‌رێم به بۆری ) + 150.000.000 $ ملیون (به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان ) + 108.537.000 $ مليون (نه‌وتی كه‌ركوك بۆ هه‌رێم )
= 941.037.000 مليون دولار
له كوتايدا ئه‌توانین به‌ڵێين كه له مانگی(11) داهاتی ( نه‌وتی به‌رێگه‌ی بۆری ، به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان) له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له نۆسه‌د و هه‌شتاودوو ملیون دولار بوه ، جگه له داهاتی نه‌وت به ته‌نكه‌ر و داهاتی ناوخۆ، كه به‌و داهاته ده‌مانتوانی موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بدرێت یان ده‌مانتوانی دوو مانگی ربعه موچه‌ی پێبدرێت ، كه جی هه‌تا ئێستا ربعه موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه فه‌رمه‌نبه‌رانی هه‌رێم
ئاماده‌كراوه له لایه‌ن گۆشه‌ی ئابوری – ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
غالب محمد عه‌لی
ئه‌نوه‌ر كه‌ریم
2.12.2016
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک