ڕاوكەران دەستگیر دەكرێن


زەنگ

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەو كەسانە دەستگیر دەكات كە بە نایاسایی ڕاو دەكەن.

هێمن كەمەرخان،بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراودا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکی بەشی  پۆلیســی دارســتان و ژینــگەی شارەزوور  بنکەی وارما پێنج هاووڵاتی سەرپێچیکاریان دەستگیر كرد.

هێمن كەمەرخان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانە لەسەر ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەیی کێوی دەستگیربكرون،   سێ چەکی جۆری تاپڕیش دەستیان بەسەر گیراوە.

وتیشی "سەرجەم دەستگیرکراوەکان و کەرەسەکان ڕادەستی یاسا کران بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێن".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک