زەنگ
تاکوو کۆتایی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووی بەشێوەی گشتی لەڕۆژێکدا ٢٠ کەس لە پەنابەران مردوون.
ئەو ئامارە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران (IOM) بەفەرمی ڕاگەیندراوە.
بەپێی ئەو ئامارە؛ ڕێگای تێپەڕین لە دەریای نێوەڕاست بە ڕێژەی لەسەدا شەستی بێ سەروشوێنبووەکان، مەترسیدارترین ڕێگە بۆ پەناخوازن ناو براوە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران بە ١٦٥ ئەندام، گەورەترین ڕێکخراوی هاریکاریی نێوان دەوڵەتەکان لە جیهاندایە.
ئاماری بێ سەروشوێن بووەکان و قوربانیانی پەنابەر لە ساڵی ٢٠١٥، نزیک بە ٣٧٧٠ کەس ڕاگەیندرابوو.
لە ٧١٨٩ کەس کە تاکوو ئێوارەی ڕۆژی هەینی مردوون یان بێسەروشوێن بوون، ٤٨١٢ کەس لە ڕێگای دەریای نێوەڕاست بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئیتالیا، یۆنان، ئیسپانیا و قێبرێس گیانیان لەدەست داوە.
بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە؛ بەپێی بەراوردی ناوەندەکانی دیکە، قوربانیانی ئەو جۆرە ڕووداوانە گەلێک زۆرترە، چوونکە زۆرێک لەو بەلەمانەی کە نوقم دەبن، پێشتر لە هیچ شوێنێک ناویان تۆمار نەکراوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک