دوو گەنج بڕیار دەدەن خۆیان بكوژن


زەنگ

دوو گەنجی دانیشتوی قەزای سەیدسادق بڕیاریانداوە پێكەوە خۆیان بكوژن و یەكێكیشیان خۆی كوشتووە و ئەوی تر بریندارە.

كاتژمێر یەكی شەوی ڕابردوو دووگەنجی دانیشتوی سەیدسادق بەهۆی بێزاربوونیان لە ژیان، چونەتە شاخی قەزاكە و خۆیان كوشتووە و یەكێكیشیان دەست بەجێ گیانی لە دەستداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بە زەنگ دراون، ئەو دوو گەنجە خۆیان كوشتووە و یەكێكیشیان بریندارە و لە نەخۆشخانەی سلێمانییە.

ئەو گەنجانە بەهۆی بێزاربونیان لە ژیان خۆیان كوشتووە و تەمەنیان 20 ساڵە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک