ئەگەر كێشت بێزاری كردووی ئەم سەوزانە بخۆ


 زەنگ

بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشیان كەم ببێتەوە، ئەوا دەبێت ئەو سەوزانە بخورێت كە كاربۆهایدراتی كەمیان تێدایە ئەمەش بەتەنها نابێت بەڵكو دەبێت میوە و سەوزەی تری لەگەڵدا بێت، ئەو سەوزەواتانەی كە كاربۆهایدراتی كەمیان تێدایە بریتین لە:

قارچك: پڕە لە ڤیتامین (D) و انتی ئۆكسیدان، سیستمی ئارامی لەش ڕێك دەخات و هۆكاری كەم بوونەوەی كێشی لەش و ڕێگری لە گەشەی خانەكانی تووش بوون بە شێرپەنجە دەكات، یەك كوپ قارچك تەنها 1.2 گرام كاربۆهایدراتی تێدایە.
تور: بۆ جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە بەسودە و یارمەتی كەمبوونەوەی كێشی لەش دەدات، لە چارەسەری قەبزی دا كاریگەری هەیە، وە هەروەها ئەم سەوزەیە بۆ ددانەكان و لێوەكان ودەمارەكان و موو و نینۆك زۆر بەسودە، هەر پەلكە تورێك تەنها 5 گرام كاربۆهایدراتی تێدایە.
بیبەری ڕۆژئاوایی (جۆرێكە لە جۆرەكانی بیبەر): سەرچاوەی ڤیتامین (C) و ماددەی لیكۆپینە كە بۆ پارێزگاری سەلامەتی دڵ زۆر گرنگە. هەروەها بیبەر یارمەتی پاڵاوتنی خوێن دەدات و بۆ توشبوانی نەخۆشی گورچیلە زۆر بەسودە، نیوەی پەرداخێك بیبەری ڕۆژئاوایی كاڵ تەنها 2.3 گرام كاربۆهایدراتی تێدایە.
خەیار: پڕە لە ڤیتامین D) A, B, C)، ئەم ڤیتامینانە بۆ پاراستنی سەلامەتی پێست و كەمبوونەوەی ئاستی ئەسیدئۆریك زۆر گرنگە. خەیار چارەسەری قەبزی دەكات و هۆكارێكی سەرەكی یە بۆ كەمبوونەوەی كێشی لەش، نیوەی كوپێك شەربەتی خەیار تەنها 1 گرام كاربۆهایدرات لەخۆ دەگرێت.
زەیتون: خۆراكێكی ئێجگار سودبەخشە بۆ پاراستنی پێست و سەلامەتی دڵ، 5 دەنك زەیتونی سەوز یان ڕەش تەنها 0.1 تا 0.7 گرام كاربۆهایدرات لەخۆ دەگرێت.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک