ژنان و پیاوان كامیان زیاتر توشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن


زەنگ

ژنانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە، 40% تا 50% زیاتر لە پیاوانی تووشبوو بەم نەخۆشییە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵیان لێ‌ دەكرێت. 

لێكۆڵینەوەكان نیشانیان داوە كە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ لە ژناندا زیاتر دەكات وەك لە پیاوانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە.

راشل هاكسلی، سەرۆكی تاقیكردنەوە پزیشكییەكان لە زانكۆی (كوئینزلند) ی ئوسترالیا دەڵێت: تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ لە ژناندا 40% تا 50% زیاتر لە پیاوان زیاد دەكات. ئەم جیاوازییە ڕەنگە بەو بەڵگەیە بێت كە شەكرەی جۆری 2 لە پیاواندا زووتر بگاتە قۆناغی مەترسی لە ئەنجامدا دەرمانی شەكرە و ئاڵۆزبوون وەكو نەخۆشی دڵ لە پیاواندا لە ژنان زووتر دەست پێبكات.

كۆی ئەم زانیاریانە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە نیشان ئەدات كە قەبارەی (BMI)  لە ژناندا كاتی دۆزینەوەی نەخۆشی شەكرەی جۆری 2  لە پیاوانی تووشبوو بەم نەخۆشییە زیاترە. لە ڕاستیدا (BMI) تەرازووی زیادكردنی كێش تێكڕا لەگەڵ بەرزبوونی باڵادا لە هەر تاكێكدا نیشان ئەدات. 

ئەم ئەنجامانە لەگەڵ ڕاپرسییەكانی زیاد لە (850000) كەس لە (64) لێكۆڵینەوەدا لەنێوان ساڵەكانی (1966 تا 2013)، بەدەست هاتووە. نزیكەی (30000) نەفەر لەم كەسانە تووشبوو بە نەخۆشی دڵ بوون. كاتێك كە لێكۆڵەرەوان مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە لەسەر ئەساسی ڕەگەز ڕاپرسییان كرد و لە ئەنجامدا تێبینییان كرد كە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ لەو ژنانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە 100 هێندەی ئەو ژنانەیە كە نەخۆشی شەكرەیان نییە. بەڵام لە پیاوانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە ئەم ڕێژەیە دوو بەرامبەرە بەو پیاوانەی كە سەلامەت و تەندروستن لە ڕووی نەخۆشی شەكرەوە. 

ئەنجامەكانی ئەم لێكۆڵینەوەیە نیشانی ئەدات كە پزیشكان دەبێت جۆری ڕەگەز لە چارەسەركردنی نەخۆشییە درێژخایەنەكان لەبەرچاو بگرن.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک