وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
پشیلەیەك
لەژێر دارێكدا نوستبوو، خەونی بەمشكەوە دەبینی. بەدەم خەوەوە دەستەكانی بەملاو بەولا دەجوڵاند، وەك ئەوەی بیەوێت مشكێك بگرێت، پاشان قاقا پێكەنی و بەدەنگی بەرزهاواریكرد
"ئێستا لەنێوان دەستەكانمدای ئەی مشك بۆ كوێ ڕادەكەیت"؟
قالۆنچەیەك لەسەر گەڵای دارەكە بەوردی تەماشای دەكرد، بەدەنگێكی ناساز دایە قا قای
پێكەنین..
پشیلەكە لەخەو ڕاپەڕی وكەمێك ڕایكرد پاشان گوێچكەكانی خوراندو وتی:كـــوامشكەكـە؟؟؟
تۆبڵێی ڕایكردبێت؟؟دواتر كەزانی خەونی بینیوە بەقالۆنچەكەی وت: ئەوە بەمن پێدەكەنی؟
قالۆنچەكە وتی:ئەی بێئاگا ڕاوكردنی مشك بەخەو نابێت، مشكەكان لەچوار دەورت یارییان دەكرد، لەناو باخچەكەدا تێر ئاویشیان خواردەوە، پاشان بەبازبازێن ئێرەیان جێهێشت.
ئەم چیرۆكە لەژمارە{164}ی گۆڤاری (پەپولە)دابڵاوكراوەتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک