شيعر بۆ منداڵان.... لاوەند قوتابیە



فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

لاوەند کوڕێکی ژیرە
وریاو بەهەست وبیرە
ڕوخۆش ودەم بەخەندە
تابڵێی ڕۆشنبیرە
سیمای پاک وخاوێنە
ڕوناک وەکو ئاوێنە
ئاسودەو کامەرانە
دەچێت بۆ قوتابخانە
شەش ساڵ تەمەن تەواوبوو
کاتێک ئەو لەباخچە بوو
خولیای قوتابخانە بوو
ئامادەی ئەم ڕۆژە بوو
بەرگی مەکتەبی پۆشی
کەوتەڕێ هێدی هێدی
ئەیوت ئۆخەی ئاواتم
ئێستاکە هاتۆتەدی
جانتاکەی کردەشانی
بۆپێداویستیەکانی
هەستی بەئارامیکرد
لەگەڵ هاوپۆلەکانی
لاوەند لە پۆلی یەکەم
دانیشتوە بەجوانی
خۆشەویستە لای هاوڕێ و
هەمو مامۆستاکانی
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک