وەزارەتی پەروەردە نامه‌يه‌ك بۆ دڵشاد عومه‌ر ده‌نێرێت



زەنگ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم  لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەخوازێت بەڕێوەبەری پەروەردە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوە هاتووە، هەوڵەكانی دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی  بۆ پێشخستنی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەكەی و شكاندنی بایكۆت و دەستپێكردنەوەی خوێندن و هەوڵدان بۆ بەفێڕۆنەچوونی ساڵێكی خوێندنی بەرز دەنەرخێنین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستخۆشی لە دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكات، لە ئاست ئەو جورئەتەی كە ڕاستەوخۆ و ڕاستگۆیانە پەنجەی لەسەر هۆكاری كێشەكان و بەلاڕێدابردن و بەسیاسیكردنی خۆپێشاندان و مامۆستایان و جددینەبوونی هەندێك لایەنی سیاسی لە چارەسەركردنی كێشەكان دانا.

باسی لەوەش كردووە، وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامێكی پەروەردەیی و بەتوانای وەك دڵشاد عومەر نابێت و هیواخوازە هەفتەی داهاتوو دەست بە خزمەتكردنەوەی شاری خۆشەویستی سلێمانی بكاتەوە و وەزارەتی پەروەردەیش بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی دەبێت..
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک