مووچەی فەرمانبەران جێگیركرا


زەنگ

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2017 دا و مووچەی فەرمانبەران و پێشمه‌رگه‌ش جێگیر كرا.

بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاساكە دراوە.

بەختیار شاوەیش ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ماددانەی پەیوەندیان بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە هەبوو دەنگیان لەسەردرا و جێگیركرا.

به‌پێى ياساكه‌، هه‌رێمى كوردستان به‌ جيا ڕۆژانه‌ 300 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى كه‌ركوك و 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ى سۆمۆ ده‌كات و له‌ به‌رامبه‌ردا به‌غداد مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌دات.

پرۆژەی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغدادەوە، هەر یەكە لە فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو پشتیوانیان لێكرد.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک