مامۆستایان كۆتا قسه‌يان كرد له‌ باره‌ى ده‌وامه‌وه‌


زەنگ

ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندان و ڕێپێوانێكی فراوانی مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی ئەنجامدرا.

مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری بەڵێنیاندا بەردەوام بن لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن، هەرچەند زەختێكی زۆریان لەسەرە بۆ گەڕانەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن، بەڵام دەڵێن، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت مامۆستا بگەڕێنێتەوە تا داواكاری جێبەجێ نەكرێت.

مامۆستایانی شاری سلێمانی بەڕێپێوانێك چونە بەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق و داوایانكرد داواكاریان جێبەجێ بكرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک