یەكەم كەس كە چووە سەر مانگ كۆچی دوای كرد


زەنگ- دەنگی ئەمریكا

جۆن گلێن، یەکەم ئاسمانگەڕی ئەمەریکایی کە بە دەوری زەویدا گەڕا لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

گلێن ڕۆژی پێنجشەممە پاش زیاتر لە هەفتەیەک کە لە نەخۆشخانەی شێرپەنجەی جەیمسی زانکۆی ئۆهایۆ مابۆوە کۆچی دوایی کرد، کۆلیژی جۆن گلێن بۆ کاروباری گشتی لە زانکۆی ئۆهایۆ هەواڵەکەی بڵاو کردەوە.

سەرۆک ئۆباما بەیاننامەیەکی لەسەر لەدەستدانی گەلێن دەرکرد و دەڵێت، وڵاتەکەمان کەسایەتییەکی گرنگی لە دەستدا و من و میشێڵ هاوڕێیەکمان لە دەست دا.

ئۆباما ستایشی گلێنی کرد بۆ ئەوەی لە ژیانیا هەمیشە بەربەستەکانی شکاندووە، لە ناویاندا ڕیکۆردی خێرایی نێوان قارەکان و بوون بە بەتەمەنترین پیاو کە بچێتە بۆشایی ئاسمان.

گلێن دواین زیندوماوی ئەو گروپە بوو کە بە گرپی Murcury 7 ناسرابوو کە بریتی بوون لە 7 فڕۆکەوانی لەشکری لە ساڵی 1959 دەستنیشان کران کە ببن بە یەکەم ئاسمانگەڕانی ئەمەریکا.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری نوسیویەتی، ئێمە کەسایەتییەکی مەزنی ئاسمان و واڵاییمان لە دەستدا ئەو قارەمانێک بوو و نەوەیەکی هاندا بۆ دۆزینەوەی دهاتوو.

گلێن کەسێک بوو کە خواستی سیاسیشی هەبوو لە هەمو ژیانیدا کەسێکی دیموکرات بوو لە ساڵی 1964 هەوڵی دا ببێت بە سیناتۆری ئۆهایۆ بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و 10 ساڵ پاش ئەوە توانی کورسی سینات بەدەست بهێنێت و هەتا ساڵی 1999 ئەندامی سیناتی ئەمەریکا بوو.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک