زەنگ
فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئیدانەی ئەو هەڵمەتە دەكات كە بەرامبەر سروە عەبدولواحید دەستی پێكراوە لە لایەن پارتی.
پێشتر سروە عەبدولواحید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسيۆنى گۆڕان، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند كەسوكاری ئەو پێشمەرگانەی كە شەهید بوون خۆیان دەفرۆشن، ئەوەش قسە و باسێكی زۆری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بەدوای خۆی هێنا، بە تایبەتی لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستان.
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
به‌ناوی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه ده‌كه‌ین، كه له‌م ماوه‌یه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكردووه‌و مه‌به‌ست لێی چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتیه له‌دوای ئه‌و هه‌وڵ و بڕیاره جوامێرانانه‌ی په‌یوه‌ست به موچه‌و بودجه‌و خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی نه‌به‌زی كوردستان داویانن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نوێنه‌ره‌كانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مان وئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و حكومه‌ته فیدراڵیی و هه‌رێمیی و خۆجێییه‌كاندا، نوێنه‌رو داكۆكیكاری سه‌رسه‌خت و خزمه‌تگوزاری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئامانجه نیشتمانییه‌كان و كه‌سوكاری شكۆمه‌ندیی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ن و به كرداریی ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه.
هه‌ر موزایه‌ده‌و چه‌واشه‌كردن و شێواندنێكی ئه‌م ڕاستیانه جگه له تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و لێڵكردنی زیاتری دۆخی سیاسیی و نائارامكردنی هاووڵاتیانی كوردستان، ئه‌نجامێكی تری نابێت.
ئێمه دڵنیاین، سه‌ركه‌وتنی یه‌كڕیزیی و هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌رخستنی بودجه‌و هۆكاره‌كانی بڕینی قوتی خه‌ڵك و ناشه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی یاساییانه‌ی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان، لایه‌نی به‌رپرس له‌م قه‌یرانانه له كوردستان، ده‌خاته به‌ر سه‌نگی مه‌حه‌ك و دادگای گه‌ل و لێپرسینه‌وه، ده‌یانخاته به‌ر ڕه‌خنه‌و لۆمه‌ی خه‌ڵك و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه، كه له سه‌خترین دۆخدا له‌سایه‌ی بێباكیی و بێبه‌رنامه‌یی ئه‌و لایه‌نه به‌ڕێزه‌دا ژیان له‌ناو بێموچه‌یی و بێكاره‌بایی و بێنهوتیی و بێده‌ره‌تانیی و بێخزمه‌تگوزاریدا، به‌سه‌رده‌به‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێت به تۆمه‌تی نه‌شیاوو ناڕه‌وا، ئاراسته‌ی ڕوداوه‌كان بگۆڕن و وه‌ك هه‌میشه ده‌سكه‌وته‌كان له بیری خه‌ڵكی كوردستان بهرنهوهو به‌رده‌وامیی به‌م دۆخه نه‌خوازراوه نایاساییه شێواوه بده‌ن.
سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی یه‌كگرتووانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان..
شكۆمه‌ندیی بۆ شه‌هیدان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان..
فراكسیۆنی گۆڕان
له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
10/12/2016
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فه‌یسبووک