ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە پیس بووە


زەنگ

پیس بوونی لەرادەبەری ئاوی خواردنەوەی شەهرەکی زاگرۆسی شاری سنە و وڵامنەدانەوەی بەرپرسان نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.

بە پێی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات، لە چەند رۆژی رابردوودا ئاوی خواردنەوەی شەهرەکی زاگرۆسی شاری سنە پیس بووە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە پاش بڵاوبوونەوەی ئەم چەند وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرپرسانی كۆمپانیایی ئاو ئەو هەواڵەیان رەت کردووەتەوە و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانەی لێ كەوتوەتەوە.

بە هۆی پیسبوونی ئاوەکە منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ تووشی نەخۆشی هاتووە و بۆ نەخۆشخانەی بیعسەتی شاری سنە گوازراوەتەوە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک