یاسا ناس : محمد حمید عبدالله
یەكێك لە ئەركەكانی دەسەلاتی گشتی لەهەموو دونیا ئەوەیە دەسەلات پارێزگاری لە ئاسایشی تاك و خێزان بكات ئەمە بە بجووكترین ئەرك هەژمار ئەكرێت كەلەسەر دەسەلات و حوكمرانی ولاتە پارێزگاری لە ئاسایشی تاك و سەروەت و سامات و ممتلەكاتیان بكات ئەمە ئەركی هەموو دەسەلاتێكە هەر لەو سۆنگەیەوە شەرعیەت بۆ خوی وەدەست ئەهینێت چونكە دابین كردن و فەراهەم كردنی ئەن و ئاسایش بۆ تاك سادەترین مافە كە تاك هەیبێت لەسەر دەسەلات داران لەهەموو سیستەمێكی حوكمرانی دا بۆ تاك فەراهەم كراوە بەلام ئەوەی لە روانگەو دونیابینی پراكتیزەی ئەبینن لەدەسەلات دار‌و حوكمرانی هەردوو زۆنەكە دوورە لەهەموو بەها و قیمەكی حوكمرانی خومالی بەروانین بۆ ده‌سه‌لات و ئیداره‌ی سلیمانی به‌م جۆره مامه‌له له‌گه‌ل هاولاتیان ئه‌كات دوینی شه‌مه ریكه‌وتی 1 / 12 / دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ماموستایانی نارازی پیش خۆیشاندان ده‌رهه‌ق به‌و ناحه‌قیه كه‌بامبه‌ریان كراوه له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت كردن بریك له موچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پیش خۆیشان دانه‌كه له‌لایه‌ن هیزیكی ئاسایش هه‌لیان كوتاوه‌ته سه‌ر مالی هه‌ندیك له ماموستایانی نارازی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای بجووكترین و ساده‌ترین مافی سه‌ره‌تاییان كردووه وه‌چه‌ندین پیشیلكاری ده‌رهه‌قیان كراوه كه ئه‌چیته خانه‌ی تاوان ده‌رهه‌قیان ئه‌نجام دراوه یه‌كیان ئه‌مه‌یه پیشیلی مافی پیرۆزی مالیان كردووه به‌وه‌ی هه‌لیان كوتاوه‌ته سه‌رمالی له‌هه‌ندیك له‌ماموستایانی نارازی له‌به‌رده‌م مناله‌كانی جۆره‌ها سوكایه‌تی مامه‌له‌ی نامرۆڤانه‌یان ده‌رهه‌قی ئه‌نجام داوه وه‌كو تۆمه‌تبار مامه‌له‌یان له‌گه‌ل كردوون پاشانیش فراندویانه دووه‌میش ئه‌وه‌یه به‌شیوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه دوور له به‌ها ئنسانی و ئه‌خلاقیه‌كان مامه‌له‌یان له‌گه‌ل كردووه ته‌نانه‌ت له ڤیدۆیه‌كه‌یا ده‌نگی ژن ومنال ئه‌بستریت ئه‌م جۆره مامه‌له‌یه له‌لایه‌ن ئاسایش و ئیداری سلیمانیئه‌و ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه‌ئه‌م ده‌سه‌لاته نه ریزی بۆ مرۆڤ هه‌یه ونه ریزی له‌و په‌یامانه‌ی خوی گرتووه كه‌له‌هه‌لبزاردنه‌كانان له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی حاكمه‌وه به‌گویی هاونشتیمانیان ئه‌ده‌ن تاوانی ئه‌م ماموستایه‌ش ئه‌وه بوو ته‌نیا داوای بجوكترین و ساده‌ترین مافی خوی كردووه ئه‌و كه‌فه‌رمانبه‌ری ده‌وله‌ته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گریبه‌سته‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تایی تامه‌زراندنه‌وه كه‌حكومه‌ت له‌گه‌ل هه‌رفه‌رمانبه‌ریك ئه‌یكات ئه‌م گریبه‌سته‌ش كۆمه‌له ماف و ئه‌ركیكی تیایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی ماموستا پیشكه‌شی ئه‌كات ئه‌بیت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه ئه‌ركه‌كانی جی به‌جی بكات حكومه‌ت هه‌لساوه به شیوه‌یه‌كی ناشه‌رعی به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له‌ژیرناوی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كه‌ئه‌مه خوی له خوی دا له رووی یاساییه‌وه ناره‌وایه ده‌رهه‌ق به ماموستایان گشت فه‌رمانبه‌رانی ده‌وله‌ت ئه‌كریت دواین بریاری ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی دادوه‌ری بریاری داوابه پوچه‌ل كردنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت چونكه له‌رووی یاساییه‌وه هیچ ره‌وایه‌تیه‌كی نیه و پیچه‌وانه‌ی یاسایه به‌داخه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌ریم هه‌ر بریاریك له‌لایه‌ن دادگاكان هه‌ریم كه خویان شه‌رعیه‌تیان پی داوه وه یان هه‌ر یاسایه‌ك یان هه‌ر بریاریك له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌رئه‌چیت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خویان نه‌بیت جی به‌جی ناكریت عقدیكی له‌كه‌ل حكومه‌ت كردووه ئه‌وه لیره‌دا حكومه‌ته مافی ئه‌و پیشیل ئه‌كات ئه‌م ره‌فتارانه‌ی ده‌سه‌لات دوور له هه‌موو قیه‌م و به‌ها ئنسانیه‌كانه ئه‌م ده‌سه‌لاته به‌م جۆره مامه‌له ئه‌كات ئه‌و په‌یامه به‌تاكه‌كانی ئه‌دا ( كه ئه‌وان نه‌ریزی هاولاتی ئه‌گرن درۆیان له‌گه‌ل ئه‌و په‌یامه‌كردووه كه‌له‌هه‌لبزاردنا به‌گوی تاكه‌كان چرباندووه له‌وانه‌ش بانگه‌شه‌ی ( فه‌رهه‌م كردنی ئازادی ....و دیموكراتی دابین كردنی گشت مافه سه‌ره‌تایه‌كان ئه‌م جوره له ره‌فتاركردنه ئه‌مه ئه‌خاته روو قسه و گوفتاری به‌تالن جگه له‌وه‌ش ئه‌و په‌یامه ئه‌دات به‌ده‌سته‌وه ئه‌مانه حكومه‌ت نین دوو گروپه مافیاین باوه‌ریان نه‌به‌ئازادی ده‌ربرین نه به‌مرۆڤ بوون نیه گه‌رنا من نازانم تاوانی ئه‌م ماموستایه جی بووه به‌م جۆره مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بكریت ئایه ئه‌بیت ( هیلی جاسوسی ئیتلاعاتی ئیرانی یاخود میتی توركیای هینابیت تا به‌م جۆره مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بكریت بۆیه ئه‌م ره‌فتارانه‌ی پاریزگای سلیمانی سه‌رۆكی پاریزگا كه‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لاتی ئیداری هه‌یه به‌رپرسه له‌گیان و سه‌لامه‌تی هاولاتیان جولاندنی هیزی ئاسایش بۆ هه‌لكوتانه سه‌رمالی هاولاتیان ئه‌و په‌ری ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سه‌لاته له‌ئه‌خلاق و ره‌وشت دامالدراوه گه‌ر بروانین بۆ یاسای پاریزگاكان هه‌ریمی كوردستان به ژماره ( 3) ی سالی 2009 ده‌رچووه كه ده‌لیت سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگیری به پاریزگار ناوزه‌ند كردووه ئه‌ركه‌كانیشی دیاری كردووه هه‌روه‌ها له ماده ( 18) پیناسه‌ی پاریزگاری كردووه ( ده‌لیت به‌رپرسی یه‌كه‌می جی به جی كردنی له پاریزگادا وه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن دا به‌رپرسه له‌رووی ماف و خزمه‌تی فرمانیه‌وه به‌پله‌ی تایبه‌تی وه‌كیلی وه‌زاره‌ت ده‌بی وه پاریزگار له‌رووی كارگیریه‌وه به‌وه‌زاره‌تی ناوه‌خو هه‌روه‌ها له ماده ( 19) برگه هه‌شته‌م ده‌لیت ( پاریزگار به‌رپرسی دابین كردنی ئاسایش و نیزامه له پاریزگادا وه بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پۆلیس و ده‌زگای ئاسایش به‌پیی یاسا لیكۆلینه‌وه له‌و تاوانانه بكه‌ن كه‌له ناو سنووری پاریزگا روو ده‌دات به‌و ناوه‌ی كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له پاریزگادا ) ئه‌م پیناسه ئه‌وه روون ئه‌كاته‌وه پاریزگار مافی هه‌یه فه‌رمان به‌دام و ده‌زگای ئاسایش بدات به لیكولینه‌وه له‌و تاوانانه كه‌له‌سنووری پاریزگا رووده‌دات به‌لام ئه‌وه‌ی ماموستایان ئیستا كه داوای مافی سه‌ره‌تایی خویان ئه‌كه‌ن له رووی یاسایه‌وه ره‌وایه‌تیه‌كی ته‌واو هه‌یه بۆیه ناكریت سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری پاریزگا به‌م جوره له‌ریگه‌ی جولاندنی هیزی ئاسایش بۆ سه‌ر مالی و ممتله‌كانی هاولاتیان كه زۆرینه‌یان چینی فه‌رمانبه‌رانن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا هه‌لكوتانه سه‌ر مالیان پیشل كردنی پیرۆزی مال وپیشل كردن بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی و ئازادی ده‌ربرینه ئه‌نجام دانی مامه‌لی نادروستانه ده‌رخه‌ری ئه‌و په‌ری درنده‌ی دامالینی ئه‌خلاقه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات دارانی زۆنی كه‌سك دروست كردنی ده‌یه‌ها قه‌یرانی خوزاراو مه‌به‌ست دار له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی حاكمه‌وه به دریژایی حوكمداریه‌تیانته‌نیا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه خه‌لك له بازته‌یه‌كی داخراوی به‌تال دا بخولینه‌وه سه‌رقالیان بكه‌ن به‌بابه‌تی لاوه‌كی و مه‌به‌ست دار تائه‌مانیش زیاتر بپرژینه سه‌ر راو رووت كردنی خه‌لك و سامانه سروشتی و مرۆیه‌كان ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه خه‌لك وشیاربۆته‌وه نایانه‌یت خه‌لك له‌كامه‌رانی بی كیشه‌ی دا بژیت بۆیه هه‌ل ئه‌ستن به برینی قوتی ژیانیان به‌روانین بۆ ره‌فتاره‌كانی هه‌ردوو بارت وه به‌گه‌رانه‌وه بۆ میژوو له سالی 1991 یه‌كه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی و پارتی تاكی كوردیان توشی سه‌ده‌ها نه‌خوشی و ئازاروی رووحی و گیانی داوه هه‌روه‌ها كاری ئه‌م دوو ده‌سه‌لاته له‌هه‌ردوو زۆن دا زیاتر به‌ریگری كردن بووه له بنه‌ماله‌كانی خویا ندا به‌روانین بۆ دونیای ره‌فتاره‌كانی ئه‌م دوو حزبه ده‌رئه‌كه‌ویت سه‌رخان و ژیر خانی ئه‌م ولاته‌ییان كاول كردووه گه‌ر بۆ گشت نا‌حیه‌و قه‌زاكانی ئه‌م هه‌ریمه بگه‌رینه‌وه به‌پاریزگاكانه‌وه زۆرینه‌ی زه‌وی كشتوكالیه‌كانیان به‌سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگه‌ره‌كانی خویان دابه‌ش كردووه ده‌تواننم بلیم به‌مانایه‌كی تر زۆرینه‌ی ئه‌م زیده‌ره‌ویانه‌ی له‌سه‌ر مولكی گشتی ئه‌نجام دراوه له‌لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م دوو حزبه‌یه نشتیمان به‌هی خویان ئه‌زانن نه‌وه‌ك به هی هاونشتیمانیانیان وه زیاتر ئه‌توانم بلیم له ژیر ده‌سه‌لاتی ئه‌م دوو حزبه هه‌رچی بۆ ویران كردن ئه‌شی هیناویانه‌ته ئه‌م هه‌ریمه هه‌رچی بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه كردنی كایه‌كانی ئه‌م هه‌ریمه ئه‌شیا ئاودیوی سنووره‌كانی توركیان و ئیرانیان كردووه به‌مانایه‌كی تر ئه‌م دوو هیزه ده‌سه‌لاتیان وه‌كو ئامرازیك بۆ فه‌رهه‌م كردنی خه‌ونی نه‌ته‌وه و خه‌لك به‌كارنه‌هیناوه به‌لكو ته‌نیا ده‌سه‌لاتیان وه‌كه ئامرازیك به‌كارهیناوه بۆ خه‌ونی حكومه‌رانیه‌تیه‌كی خیله‌كی كه هیچ سیمایه‌كی شارستانیه‌تی تیانه‌بیت ئه‌م سی هه‌ریمه‌شیان كردووه به كومه‌لگایه‌ك مردوو هه‌رچی بوونی ئازادی لی دیت خنكاندویه‌تیان گه‌ر بگه‌رینه‌وه بۆ میژوو زۆر جار ئه‌لین ئه‌م ولاته زۆر پیشكه‌وتووه به ئیمه ئه‌لین چون كوردستان به‌راورد ئه‌كه‌یت به وان جا سووید بیت یان ولاتیكی تر بیت نمونه‌یه‌ك وه‌كو به‌رجاو روونیه‌ك ئه‌خه‌مه‌روو ئه‌لیم هه‌ربوونی سیاسه‌تسكی توكمه به‌پیوه‌ندی به ده‌وله‌مه‌ندی وهه‌ژاریه‌وه وه‌نیه بروانه ئه‌ریتریا ولاتیكه ئه‌كه‌ویته خوارووی رۆژهه‌لاتی ده‌ریای سوور دانشتووانی نزیكه‌ی 3) سی ملیۆن كه‌سه ئه‌ریتریا ولاتیكه له كوردستان هه‌ژارتره چه‌ند جاریكیش توشی كاره‌ساتی له‌برساندن مردن بووه ئه‌ر‌یتریایه‌كان توانویه‌تیان له ئه‌سیۆپیا خۆیان جیابكه‌نه‌وه رزگاریان بیت دوای رزگاری بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی مه‌ترسی برسیه‌تی كه‌وتنه دروست كردنی به‌نداو وه خه‌لكی له‌ته‌مه‌نی (18) تا ته‌مه‌نی ( 35) سالی ئه‌ركی دروست كردنی نشتیمانیان كه‌وته سه‌ر شان بۆ دروست كردنی هیلیكی (350) كیلومه‌تری شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ببه‌ستیت به ئه‌سمه‌ره‌ی پایته‌خته‌وه بانكی جیهانی بریاری دا كه‌یه‌ك ملیار كرۆنی سویدیان بداتی به‌قه‌رز به‌لام سیاسیه‌كان بریاریان دا كه ئه‌و قه‌رزه وه‌رنه‌گرن له‌سه‌ر قاچی خۆیان بووه‌ستن و نه‌كه‌نه ژیر ده‌ستی بیگانه خۆیان كه‌تنه به‌كارهینانه‌وه‌ی هیلی ویرانی كون و وایان به‌باش زانی كه هیلیكی سه‌ره‌تایی خۆیان راكیشن باشتره له هیلیكی مودیرن كه بیان خاته ژیر قه‌رزه‌وه و ری له پیشكه‌وتنی ولاته‌كه‌ی خویان بگریت نمونه‌ی ئه‌ریتریا پیمان ده‌لیت سیاسه‌ت له‌ولاتیك بۆ ولاتیكی تر چه‌ند جیاواز بیت له‌وه‌دا یه‌ك ئه‌گریته‌وه كه سیاسه‌ت له خزمه‌تی مرۆڤه‌كان دایه نه‌ك له دژیان سیاسه‌ت چه‌ند جیاوازبیت هه‌رنابیت به‌وه‌ی كه ئه‌ریتریا به‌نداو دروست ئه‌كات پارته‌كانی باشووریش سه‌ده‌ی بیخمه بدزن كه ئه‌ریتریا هیلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر رائه‌كیشت پارته‌كانی ئیمه‌ش هیلی ئیتیلاعات و میت و مخابه‌رات رائه‌كیشن ، بۆیه زۆر به‌داخه‌وه ده‌سه‌لات دارانی هه‌ریم پیشلی ده‌ستووری عیراق و بریاره‌كانی دادگاكانی هه‌ریم جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤیش ئه‌كه‌ن گوی به هیچ یاسا و ریسایه‌ك ناده‌ن ماده ( 3 ) جارنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ دا ئه‌لیت ( هه‌موو تاكیك مافی هه‌یه له ژیان و ئازادی و سه‌لامه‌تی ) هه‌روه‌ها له ماده (5) هه‌مان جارنامه‌دا هاتووه ( هیچ مرۆڤیك دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌وزیندانی ناكریته‌وه یان مامه‌له‌ی توند‌و تیژی یان درندانه یان ئابرو روشینی نابیت ده‌رهه‌قی ئه‌نجام بدریت ) بۆیه پیویسه ده‌سه‌لات دارانی هه‌ردوو زۆن ریز له یاساكانی خویان بگرن بن پیی مافه‌كانی مرۆڤ نه‌كه‌ن پیویسته فیری ئه‌وه‌بن چۆن یاساكان جی به‌جی ئه‌كه‌ن وه فیری ئه‌وه‌بن ئیمه له ج سه‌ده‌یه‌كین ره‌فتارو ره‌وشتیان به‌قه‌د ئه‌وه لی بكه‌ن خه‌لك ریزیان لی بگریت گه‌رنا شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌لاتیان ئه‌چیته نیو زبلدانی میژووه‌وه چونكه حوكمرانی به ئه‌قلیه‌تی مغولی و تاریكی ناكریت پیش ئه‌وه‌ی هه‌ریم هه‌بیت ئازادی زمان بوونی هه‌بووه .ناكریت نابیت تو نان و ئوكسجینی ژیان له‌خه‌لك ببریت له‌هه‌مان كاتیش دا ریگه نه‌ده‌یت تعبیر له ئیش و ئازاره‌كانیان بكه‌ن به‌داخه‌وه خه‌لك شورشی بۆ ئه‌وه نه‌كردووه به ریسوایی به‌بی های بژیت له‌ژیر ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو زۆن .
هه‌ولیر / قه‌زای خه‌بات
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک