مووچەی مانگی 11 و 12 دابەش دەكرێت



زەنگ

بەرپرسی سەنتەری زانیاریی لێكۆڵینەوە و ستراتیژیی كوردستان ئاشکرای دەكات، حكومەت بەردەوام دەبێت لە دابەشكردنی مووچە و دوو مووچەی مانگی 11 و 12ش دابەش دەكات.

ئاراس خۆشناو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه‌، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە دابەشكردنی مووچەی ساڵی رابردووی فەرمانبەران واتە مانگی 11 و 12ی 2016.

ئاراس خۆشناو ئەوەیش خستەڕوو، حكومەت بۆیە پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی 10ی دابەش كرد، بۆ ئەوەی تابتوانێت دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی 2016بكات.


لە بارەی پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران وتیشی "بڕیارە حكومەت لە ئەمساڵدا پێداچوونەوە بە كۆی پرسە داراییەكاندا بكات و شێوازێكی دیكە بۆ گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەراندا دەبینێتەوە، ئینجا پاشەكەوت كەم دەكاتەوە یانیش شێوازێكی دیكە دەدۆزێتەوە، گرنگ ئەوەیە گۆڕانكاری بەسەر مووچەدا دێت".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک