زەنگ
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامێتی سلێمانی بەردەوام بوون لەسەر كارەكەنیان له چاودێری كردنی شوێنە گشتییەكان 111 ملیۆن دینار سزای هاوڵاتیان دراوە.
بە پێی ئاماری ساڵانە 18731 سەردان و 1732 پسوڵەی سەرپێچی و 2646 ئاگاداركردنەوە و 105داخستن و لەناوبردنی 236 هەزار و 375 تۆن موادی بەسەرچوو و خراپ ، لەگەڵ ڕەوانەكردنی 8كەیسی سەرپێچی بە دادگا و دەست بەسەركردنی 64 ئوتومبێل و غرامە كردنی 111 ملیۆن و 85 هەزار دینار .
گۆران قادر حەمە فەرەج، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند ساڵی 2016 ساڵێكی سەخت بوو بۆ كاری لیژنەكان لەبەر ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردبوو، نەدەكرا لەبەر هۆكاری قەیرانەكە كاری لیژنەكان ڕابگرین لەبەرئەوەی كاری لیژنەكان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە تەندروستی و بژێوی ژیانی هاوڵاتیانەوەی هەیە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، بڕیاردرا لیژنەكان بەردەوام بن لەكارەكانی خۆیان بۆ چاودێریكردن و بازاڕ و كۆگا و كارگە و شوێنە گشتییەكان بۆ ڕێگەگرتن لەهەر كارێكی نایاسایی كە زیانی بە تەندروستی و بژێوی هاوڵاتیان بگەیەنێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک