زەنگ
پەرلەمانتارێك ئاشكرای دەكات، مانگی 12 زیاتر لە 17 ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە فرۆشراوە و داهاتەكەشی زیاتر لە 1ملیار دۆلارە.
عەلی حەمە ساڵح لە پەیجی خۆیەوە ئەم زانیاریانەی خوارەوەی ئاشكرا كردووە.
داهاتی مانگی ١٢(دیسیمبه‌ر) یه‌ک ملیار و ٣١ ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی ژماره فه‌رمییه‌کانی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی.
کۆی نه‌وتی هه‌نارده‌کراو بۆ خه‌زانه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له مانگی ١٢ی ٢٠١٦دا (١٧ملیۆن و ٧٠٣هه‌زار ٣٤) به‌رمیله.
تێکڕای نرخی نه‌وتی برێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک له ٥٣.٥٩٦ دۆلار بووه، نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان که‌متر له ٩ دۆلاری ماوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش داهاتی نه‌وت ته‌نیا له ڕێگای بۆری ٧٨٩ملیۆن و ٤٨٤ هه‌زار دۆلاره.
ڕۆژانه ٦٥ هه‌زار به‌رمیل له ناوخۆدا پاڵێوراوه‌و داهاتی وه‌ده‌ستهاتوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ٤٧ دۆلاره، به‌مه‌ش داهاتی پاڵاوتن ٩١ ملیۆن و ٦٥٠ هه‌زار دۆلاره.
داهاتی نه‌وت به‌گشتی ٨٨١ملیۆن ١٣٥ هه‌زار دۆلاره.
ئه‌مه جگه له‌داهاتی تانکه‌رو ئه‌و کێڵگانه‌ی که‌نه‌وته‌که ده‌برێت.
داهاته‌کانی دیکه‌ی ناوخۆ که ١٥٠ ملیۆن دۆلاره.
به‌مه‌ش کۆی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ له مانگی پێشودا زیاتر له یه‌ک ملیار‌و ٣١ ملیۆن دۆلار بووه، جگه له تانکه‌ر که داهاته‌که‌ی نادیاره.
به‌ڵام ٦٠٪ ئه‌م پاره‌یه ناڕوون و نادیاره.
له ئێستاشدا ئاستی هه‌نارده‌کردنی ڕۆژانه‌ی نه‌وت
عه‌لی حه‌مه ساڵح
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک