زەنگ
وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەت و دەستەیەکی تری ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- مووچەی مانگی (11)ی 2016ی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت.
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 23/1/2017، مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 24/1/2017، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 25/1/2017، مووچەی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 26/1/2017، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
1-وەزارەتی ناوخۆ
2-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
3- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
4- وەزارەتی پلان دانان
5- دەزگای مین
6- دیوانی چاودێری دارایی
7- دەستەی مافی مرۆڤ
8- دەستەی ژینگە
9- دەستەی وەبەرهێنان
10-دەستەی دەسپاکی
11- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستان
12- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک