ئاوارەكان گەشتنە 177 هەزار كەس


زەنگ

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئاوارەكانی موسڵ گەشتنە سەرو 177 هەزار كەس.

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 177 هەزار ئاوارە لە موسڵەوە هاتونەتە ناوچەكان.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئامانجیان پێشوازی كردنە لە 500 هەزار ئاوارە، هەروەها 21 هەزار ئاوارەش بۆ شوێنەكانی خۆیان چونەتەوە.

وتیشی "ڕێگە نادەن ئەو ئاوارانە بێنە ناو هەرێم".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک