هەرەسی بەفر كۆڵبەر و كرێكارانی كوشت


زەنگ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، لە ڕێگای هەڵەمووتی "ژاڵانە"ی سەر بە هەورامانی تەخت، ڕنوو بوو بە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کرێکاری بەڵێندەر.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە وێستگەی کارەبای شاری سەوڵاوا، کە بۆ چارەسەری کێشەی کارەبای ناوچەی هەورامان ڕۆیشتبوون بۆ ناوچەکە، تووشی ئەو ڕووداوە ببوون.

 ئەو دوو کرێکارە کوردەی بە ناوەکانی "پەیام محەممەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ و "داریووش شاکری" تەمەن ٢٦ ساڵ، ئەو دوو کرێکارە لاوە خەڵکی گوندی "چەشمیەر" بوون.

کەشناسی کوردستان بارینی بەفری دوێنی بە یەك مەتر و نیو ڕاگەیاندووە، ئەمەش بووتە هۆی ڕنوو لە بەرامبەر گوندی"کەماڵە" و خەسارێکی بەرچاوی بە باغی بادام، گوێز و ترێی ئەو گوندە گەیاندووە.

کرێکارێکی کورد بە ناوی"ناسر" کە تووشی هەرەسی ڕنوو هاتبوو، تەرمەکەی لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە لە ژێر بەفر دەرهێنرا.

ناسر بە مەبەستی ڕاو کردن لە گوندی" چەخۆر"ی سەر بە شاری چاڵدێران هاتووەتەدەر و پاش ٢٤ کاتژمێر تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی"قەرەدانی بێوارانی سەرێ"ی سەر بە شاری سەردەشت تووشی هەرەس هێنانی ڕنوو ببوون و بەپێی دوایین ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا، چوار کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە چارەنووسیان لەو ڕووداوەدا ناڕوونە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک