زەنگ
ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە جیهان کێشەی هەڵئاوسانی سک و قەبزییان هەیە و بەدەستیەوە دەناڵێنن، پێکهاتەیەکی تەواو سروشتی بەشێوەیەکی ئاسان و لەماوەی دوو خولەک چارەسەری ئەو بارە تەندروستەی ناخۆشەمان بۆ دەکات .
قەبزی و هەڵئاوساوی سک بەهۆی ئەنجامنەدانی وەرزش و کەمی پێکهاتەی ڕیشاڵەکان لە ناو خۆراکەکان و کەمی ڤیتامینەکان دروست دەبێت و دەتوانرێت بەم پێکهاتەیە بەشێوەیەکی ئاسان چارەسەر بکرێت .
پێکهاتەکان:
•١٥٠ گرام خورما
•١٥٠ گرام هەڵوژەی وشک کراو
•٥ کوپ ئاوی کوڵاو
ئامادەکردن :
سەرتا خورما و هەڵوژە وشکەکە ورد دەکەین و دەیکەینە ناو ئاوە کوڵاوەکە و دەیکوڵێنین تا خەست دەبێتەوە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
بەکارهێنان :
دەتوانرێت لەگەڵ خواردنی بەیانی کەوچکێکی چێشت لە پێکهاتەکە لەگەڵ ماست یان هەرشتێکی تر بخۆین و لەماوەی دوو خولەک کاریگەری دەبێت
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک