زەنگ
بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، لە دوو ڕۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما زۆر دادەبەزن و لە ناوچە شاخاویەكان دەگاتە 10 پلە ژێر سفر و لە سەنتەری شاری سلێمانی و تەواوی ناوچەكان بەفر دەبارێت و دواتریش دنیا دەیبەستێ.
ڕاپۆرتەكەی كەشناسی:
ئاگاداری بەشی پێشبینی بۆ هاولاتیان سەبارەت بە نزم بوونەوەیەکی زۆر لە پلەکانی گەرما بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە .سەرباری نزمی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر لە رۆژانی رابردوو لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان دووبارە بارستە هەوایەکی سیبیری روو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە بە پێ ی نەخشەکانی ئاستی چینە بەرزەکان لە پەستانی 500 مللیبار وەکو لە وێنەکە دیارە پلەکانی گەرما یەکجار زۆر روو لە نزم بوونەوە دەکەن بەفر بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت . سەرچاوەی بارستە هەوایە کە لە رووسیاوە سەرچاوە دەگرێت لە رۆژانی چوارشەممە کار دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان .کاریگەری ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت پلەی گەرمی روو لە نزم بوونەوە دەکات بە تایبەتی لە هەندێ ناوچەی شاخاوی بەرز بۆ -10 ژێر سفر دادەبەزێت .لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت وە هەروەها دیاردەی شەختە لە کاتەکانی بەیانی دروست دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان .رۆژی هەینی ئاسمان بۆ ساماڵ و سارد دەگۆڕێت .
لێپرسراوی بەشی پێشبینی :بژار اکرم
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک