شيعر بۆ مناڵان... كۆماری كوردستان



ڕۆستەم خامۆش

ئەمـڕۆ دووی  ڕێبەندانـە
یـادی خـۆشیی كـوردانـە
ئەمـڕۆ دەروونمان شـادە
بیـرمـان لـە مەهابـادە
لـەوێ  ئـاڵا هـەڵـكـرا
كـۆمـارمان ڕاگـەیەنـرا
كـۆمـاری  كوردستان بوو
ڕۆژی شادی  هەمووان بوو
پیاوێـكی دڵسـۆزو مەرد
نـاوی قـازی موحەممەد
بـۆ گەل و خـاك وەفادار
كـرا بـە سـەرۆك كۆمار

  شیعر  بــۆ  منداڵان

هەولێر 21/1/2017

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک