ئه‌بوبه‌كر بەغدادی پەیامێكی نوێ بڵاوكردەوە


زەنگ

ئەمیری داعش، داوای كردووە چه‌كداره‌ بیانیەكانی ناو داعش بۆ لای ڕاستی شاری موسڵ بگوازرێنەوە و لەوێ بەرگری بكەن.

سەعید مەموزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نەینەوا بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەبوبەكر بەغدادی، ئەمیری داعش، لە پەیامێكی نوێدا داوای كردووە چەكدارە بیانییەكانی ناو داعش بگوازرێنەوە بۆ  لای ڕاستی شاری موسڵ و لەوێ بەرگری بكەن.

سەعید مەموزینی ئەوەشی خستەڕوو، بە فەرمانی بەغدادی ئەمرۆ پێنج شەممە، 18ملیۆن دۆلار لە موسڵەوە بۆ ڕەقەی سوریا گوازراوەتەوە، هەروەها سەركردەیەكی داعش بەناوی ئەبو عائیشە ئەلسامرائی لەگەل  چەند چەكدارێكی دیكە بەرەو رەقەی سوریا هەلاتوون.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک