چۆن ئەزانی کە سکپڕی



زەنگ

چۆن بزانی کە سکپڕی :-
1-نەمانی سوڕی مانگانە  .
2-زیادبوونی ڕێژەی میزکردن.
3-ھێڵنج و ڕشانەوە.
4-ھەستکردن بە ماندوێتی .
5-نەمانی ئیشتھای خواردن .
6-ھەستکردن بە ھەندێ تامی نامۆ لە ناو دەمدا .
7-گۆڕانی مەمک (تۆخ بوونەوەی چواردەوری گۆی مەمک) .
بۆ دڵنیابونی تەواو لە سکپڕیت دەتوانی تێستێکی پزیشکی ئەنجام بدەیت کە پێی دەوترێت (pregnancy test) کە بریتیە لە شیکردنەوەی میزی ئافرەتی سکپڕ بۆ زانینی ھەبونی ھۆرمۆنی سکپڕی کە ناسراوە بە ((گۆنادۆترۆفین)) کە دەتوانرێت لە میز یان لە خوێنی ئافرەتی سکپڕدا ببینرێت.
وە ھەبونی ئەم ھۆرمۆنە بەردەوامی سکپڕی دەپارێزێت .
8-ئەم جۆرە تاقیکردنەوەیە نزیکەی دوو خولەک دەخایەنێت و واباشترە لە کاتی بەیانیاندا ئەنجام بدرێ چونکە لەم کاتەدا کە بڕێکی زۆر میز لە میزڵداندا کۆبۆتەوە بڕێکی زیاتر لە ھۆرمۆنی سکپڕی دەبینرێت و ئەگەری سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکە دەپارێزێت.

9-ئێستا لە زۆربەی تاقیگەکاندا تێستی سکپڕی لە ڕێگەی خوێنەوە ئەنجام دەدرێت ، کە ئەمە بە ڕێگەیەکی سەرکەوتوتر دەزانرێت.


سەرنج :- تکایە : وەک لە بەشەکانی پێشودا باسمانکرد ئەگەر نیازی سکپریت ھەیە ئەوا پێویستە گرنگی زیاتر بە تەندروستیت بدەی پێویستە حەبی((Folic acid)) وەربگریت و وازبێنیت لە جگەرەکێشان و مەی خواردنەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک