زەنگ
وتەبێژێکی لەشکری عێراقی ڕادەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەک شەممە هێزی تایبەتی عێراقی گەیشتۆتە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری دیجلە لە موسڵ ئەمەش یەکەم جارە لەو کاتەوەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە دەستی داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دەستیپێکردووە.
سەباح ئەلنوعمان، وتەبێژی هێزەکانی دژە تیرۆر ناسراو بە CTS ، بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هێزەکان بەرەو ئەو پردی سەر ڕووبارەکە چوون کە بەهۆی شەڕەکان زیانی پێ گەیشتووە.
ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ کە لە مانگی 10 دەستی پێکرد سەرەتا زۆر بە خێرایی بەرەو پێش ڕۆشت بەڵام پاشان لەگەڵ زیاتر چوونە ناو موسڵەوە ئۆپەراسیۆنەکە خاوبۆوە بەهۆی ئەوەی وەک کاربەدەستان دەڵێن هەوڵی ئەوە دەدرا زیانی کەسانی سیڤیل کەم بکرێتەوە، بەڵام لە هەفتەی ڕابوردوودا ئۆپەراسیۆنەکە گەرموگوڕ بۆوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک