زەنگ
سه‌ره‌تاكانی مانگی دووگیان، به گرنگترین قۆناخ داده‌نرێت كه خانمان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، چونكه له‌و قۆناخه‌دا ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی كۆرپه دروست ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو خانمێكی دووگیان، زۆر ئاگه‌داری خۆیان بن و به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ش پارێزراو بێت و دوور بكه‌وینه‌وه له‌و خۆراكانه‌ی ده‌بنه هۆكاری له‌باربردنی كۆرپه، وه‌كوو:
* پرته‌قاڵ: ئه‌و میوه‌یه زیاتر ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "g"، ئه‌و جۆره ڤیتامینه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ بچووكردنه‌وه‌ی ره‌حم و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرپه دروست ده‌كات.
* ئه‌نه‌ناس: یه‌كێكه له میوانه‌ی هاوكاره بۆ له‌باربردنی كۆرپه، چونكه ماده‌كانی ئه‌و جۆره میوه‌یه، ده‌رچه‌ی زێ خاو ده‌كاته‌وه‌و له توندێتی خۆی ده‌كه‌وێ.
* كونجی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كونجی سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته، به‌ڵام ئافره‌تانی دووگیان پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێی دوور بكه‌ونه‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك كونجی تێكه‌ڵ به هه‌نگوین ده‌كرێت.
* چای سه‌وز: زۆر خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز هاوكاره بۆ دروستبوونی كێشه له پیتاندندا، پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆت به‌دوور بگریت له خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تاكانی مانگی یه‌كه‌می دووگیانی.
*ماسی قتوو: له‌به‌رئه‌وه‌ی ماسی قتوو تێكه‌ڵ به هه‌ندێك ماده‌ی كیمیایی ده‌كرێت و بڕێكی زۆر خوێشی تێدایه، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی ئافره‌تی دووگیان و مانه‌وه‌ی ئاو له‌ژێر پێستدا، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری له‌بارچوونی كۆرپه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک