زەنگ
بەرپرسێكی عێراقی ڕایگەیاند، هێزە عێراقییەکان گازی خەردەل و کۆمەڵێک موشەکی زەمینی بۆ زەوی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ دۆزیوەتەوە.
کاربەدەستانی عێراقی و ئەمەریکایی بەپێی ڕاپۆرتان هۆشداریان لەسەر هەوڵەکانی داعش داوە بۆ درەست کردنی چەکی کیمیایی. کاتێک هێزەکانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگە زانکۆی موسڵیان کۆنترۆڵ کردەوە ڕایانگەیاند لەو بڕوایەدان تاقیگەکانی کیمیا وەک تاقیگەی چەکی کیمایی بەکارهێنراوە.
حەیدەر فازل، ژەنەڕاڵی هێزی تایبەتی عێراق وتی کاربەدەستانی فەرەنسا پشتڕاستیان کردۆتەوە کە ئەو گازە کیماییەی ئەم هەفتەیە لە موسڵ دۆزراوەتەوە گازی خەردەلە.
فازڵ ئاماژەی بەوە نەکرد کە ڕێژەکەی چەندە، بەڵام سەربازە عێراقییەکان توانیان بۆ نزیەکی 10 خولەک بچنە شوێنەکەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان لێ بکەوێت.
ئەو وتیشی " ئێمە دەزانین ئەوان ئەم شوێنەیان وەکو تاقیگەی چەکی کیمایی بەکار هێناوە".
ژمارەی زیانەکان بەهۆی چەکی کیمایی داعشەوە زۆر کەمە بە بەراورد لەگەڵ سەدان کەسی سیڤیلی کە بەهۆی هێرشی خۆکوژی ئەو گروپە تیرۆرستییەوە گیانیان لە دەست داوە.
هێزەکانی عێراق ڕایانگەیاند بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ بە تەواوەتی ڕزگار کراوە نزیکەی 3 مانگ پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارەکە لە دەستی داعش.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک