زەنگ
پۆلیسی دارستانی سلێمانی حهوت كەسیان بە تۆمەتی ڕاوكردنی ماسی و بيرلێدان دەستگیركردووە.
هێمن كەمەرخان: بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ڕایگەیاند، لەسنوری شارەزوور پێنج سەپێچیکار دەستگیرکراون و ڕوبەڕوی یاسا کراونەتەوە.
هێمن كەمەرخان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتیانە لەسەر دیاردەی ڕاوی ماسی دەستگیركراون، هەروەها سێ بلاجكتۆر و سێ تڕیش دەستیان بەسەرگیراوە.
باسى لهوهش كرد، له ناوچهى سيتهك دوو هاوڵاتى دهستگيركراون كه به ناياسايى بيريان لێداوه و يهك ئامێرى بيرلێدانيش دهستيان بهسهردا گيراوه.
وتیشی "سەرجەم دەستگیرکراوەکان و دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی یاساکران تا لێپێچینەوەیان لە گەڵدا بکرێت".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک