نێچیروان وەلی
زمانی كوردی شیرینە
پەیڤی نەبات و هەنگوینە
زمانی میللەتی كوردە
زۆر ڕەسەنە, خودا كردە
وا پێویستە لەسەر باوان
زمان گرنگ بێ لەلایان
منداڵیان فێری كوردی كەن
ئەركە نابێ لەبیری كەن
تاكو بزانن مێژوویان
ژیان و نەریتی زوویان
خەڵاتی خودایە زمان
خزمەتی پێویستە لەسەرمان
كوردی بۆمان ناسنامەیە
شانازیی میللەتی مەیە
زمانی قسە و پەیڤینە
هەم بۆ خوێندن و نووسینە
دەبا بخوێنین بە كوردی
شارەزا بین لێی بەوردی
چون زمانێكی زەنگینە
سەرشار* لە وشەی ڕەنگینە
زمانەكەمان خۆشئەوێ
خودایە هەردەم پێشكەوێ
...................
سەرشار: لێوانلێو, پڕپڕ
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک