زەنگ
دوای ئەوەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هێرش كرایە سەر ئەو مامۆستایانەی كە سەردانی سەركردایەتی پارتیان كردبوو لە سلێمانی، ئاوات حەسەن وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە.
ئاوات حەسەن، مامۆستای ناڕازی تایبەت بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، پێش ئەوەی بچینە بەردەم بارەگای هەر حزبێك، سەرەتا سەردانمان كردون و قسەمان لەگەڵ كردوون و كێشەكانمان باس كردووە لەگەڵیان.
ئاوات حەسەن ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە هیچ شتێك بە هێڵی سور نازانین، كە سەردانی پارتیمان كردووە، بۆ ئەوەی تا دڵنیایان بكەینەوە كە ئێمە ئەچینە بەردەم بارەگای ئەوانیش.
وتیشی "با هاوڵاتیان لە خۆیانەوە لەسەر وێنەكان قسە نەكەن، ئەوان نازانن ئێمە بۆچی ڕۆشتوین و چیمان وتووە".
ڕاشیگەیاند، لیژنەی پەیوەندیەكانی مامۆستایان چەندینجار لەگەڵ لایەنەكان و كونسوڵ و شوێنەكانی تر كۆبوینەتەوە و ئەوەش لە چوار چێوەی ئەو سەردانانە بووە، با هەموان دڵنیاش بن لەسەر ئەوەی كە ئێمە لەسەر خەباتی مەدەنی و داواكردنی مافی هاوڵاتیان بەردەوام دەبین.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک