زەنگ
كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران بارین كە لە سیبریاوە هەڵدەكاتە سەر ناوچەكە، دەبێتە هۆی بەفر بارین لە ناوچە شاخاویەكان و باران بارین.
رۆژی شەممە 21-1-2017 لە کاتی شەو کەش و هەوای ناوچەکەمان دەگۆڕێت
بارستەهەوایەکەی سیبیری سارد کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان ئاسمانی هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت .رۆژی یەک شەم پێشبینی دەکرێت کاریگەری بارستە هەوای سیبیری بگاتە سەر ناوچەکەمان باران بارین دەبێت بە ڕێژەی جیاجیا پارێزگای هەولێر و سلێمانی ڕێژەی باران بارینەکەی زیاتر دەبێت .ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیەکانیان لە 1200 م زیاترە بارینی بەفردەبێت .پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکەن بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی .نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە سەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت سەبارەت بە باران بارینیش تەنها ڕۆژی یەک شەم و وە رۆژی دووشەممە بە لاوازی دەمێنێتەوە رۆژی سێ شەم کەش و هەوا ساماڵ و سارد دەبێت
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک