زەنگ
دایكان ده‌بێت له 3 هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی وه‌ك هێڵنج هاتنه‌وه و ئازاری ژێر سك و له 3 مانگی دووه‌م كێشی زیاده و ژانه سه‌ری توند به گرنگی وه‌ربگرن و سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
پسپۆڕانی بواری ژنان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له 3 مانگی یه‌كه‌مدا له كاتی هێڵنج و رشانه‌وه‌ی توند و بینینی په‌ڵه‌ی خوێنی قاوه‌یی یان سوور و خوێنبه‌ر بوون ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێویسته خانمانی دووگیان ئازاری توندی ژێر سكیان به گرنگی وه‌ربگرن و پێویسته له‌كاتی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كان له‌گه‌ڵ پزیشكی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، چونكه ره‌نگه زیان به كۆرپه‌له بگه‌یه‌نێت.
له هه‌فته‌ی 14 ـ 16 به دواوه نیشانه‌ی وه‌ك ژانه‌سه‌ری توند پشت گوێ نه‌خه‌ن كه ره‌نگه په‌ستانی خوێنی به‌رز بكاته‌وه یان زۆر بوونی كێشی له‌ناكاو كه هه‌فته‌ی 2 كیلۆ بێت.
ئازاری سینگ و تاریكی له بینین و خوێنبه‌ر بوون و ئازاری پشت له قۆناغی دووگیانی‌دا ره‌نگه كێشه‌ی به دواوه بێت و دایكان پێویسته گرنگی به ته‌ندروستی كۆرپه‌له بده‌ن و له‌نێوان هه‌فته‌ی 11 ـ 13 سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ پشكنین له بواری كێشه‌كانی كرۆمۆزۆمی و مه‌نگۆلیزی.
دایكان ده‌بێت له هه‌فته‌ی 20 دا هه‌ست به جوڵه‌ی كۆرپه‌له بكه‌ن و له هه‌فته‌ی 18 ـ 22 پشكینی دڵ و گورچیله‌ی بۆ ئه‌نجام بدرێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک