زەنگ
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان ته‌مه‌نییان هه‌یه، باشتر گه‌شه ده‌كه‌ن و ته‌ندرووستییان باشتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان ته‌مه‌نی زۆر نییه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 19.5 هه‌زار منداڵ، كه له به‌رازیل، گواتیمالا، هیندستان، باشووری ئه‌فریقیا و فلیپین له‌دایكبوون ئه‌نجامدراوه و 20 ساڵی خایاندووه و دایكه‌كان له هه‌موو ته‌مه‌نێك بوون و ناوه‌ندیی ته‌مه‌نیان 26 ساڵ بووه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان له ته‌مه‌نی 19 ساڵدایه، زۆرتر پێش ئه‌وه‌ی ببنه 9 مانگ له‌دایكده‌بن و ئه‌مه‌ش به رێژه‌ی 20 -30% زیاتره له‌و منداڵانه‌ی دایكیان ته‌مه‌نی 35 ساڵ یان گه‌وره‌تره.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان ته‌مه‌نی زۆر نییه، كاتێك ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی 2 ساڵ، به رێژه‌ی 30-40 له سه‌دا باڵایان له منداڵی هاوته‌مه‌نییان كورتتره.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و منداڵانه له قوتابخانه تووشی دواكه‌وتن ببن.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک