زەنگ
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، هێزەكانیان دوو كەسیان دەستگیركردووە كە پیلانی ڕفاندنی مێرمنداڵێكیان دانابوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كردووە، لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە پیلانی ڕفاندنی مێردمنداڵێک پوچەڵکرایەوە.
پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی هەردو تۆمەتباری بەڕەگەز کورد کە پیلان داڕێژەری تاوانەکە بون دەستگیر بکرێن و مێردمنداڵەکەش لەدەستی ڕفێنەران ئازاد بکرێت.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕفێنەرەکان بەنیازبون ئەو مێردمنداڵە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا ئازاد بکەن.
لەئێستادا هەردو تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی مادەی (421) لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک