زەنگ
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، ڕۆژی پێنجشەممە کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای کردە ئامانج و هەڕەشەی لێ کرد کە باجێکی زۆر دەخاتە سەر ئەو کۆمپانیا ژاپۆنییە ئەگەر ئۆتۆمبێلی جۆری کۆرۆلا بۆ بازاری ئەمەریکا لە مەکسیک دروست بکات.
ترامپ، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری ڕایگەیاندووە، تۆیۆتا مۆتۆر وتویەتی کۆمپانیایەکی نوێ لە باهای مەکسیک دروست دەکات بۆ بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری کۆرۆلا بۆ ئەمەریكا، ئەمە بە هێچ شێوەیەک نابێت کۆمپانیاکە لە ناو ئەمەریکا دروست بکە یان باجێکی زیاتر بدە.
ئەمەش دواین لێدوانی ترامپە دژ بە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل کە دەیانەوێت کاردارییەکانیان لە مەکسیک بکەن و یەکەم جارە دژ بە کۆمپانیایەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بیانی ئەم لێدوانە بدات.
هەر پاش ئەو پۆستەی ترامپ سەهمی ئەو کۆمپانیایە لە بازاری سەهمی نیویۆرک دابەزی.
سەرۆکی تۆیۆتا ئاکیۆ تۆیۆدا ڕۆژی پێنجشەممە لە ژاپۆن ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەی هیچ بەرنامەیەکی دەستبەجێی نییە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمەکانی لە مەکسیک و پێی باشە چاوەڕوان بکات هەتا پاش 20 ی مانگی 1 کە ترامپ بە فەرمی دەبێت بە سەرۆکی ئەمەریکا.
تۆیۆدا ڕایگەیاند، ئێمە تاوتوێی بژارەکانمان دەکەین کاتێک کە ببینین سەرۆکی داهاتوو چ جۆرە ڕێبازێک دەگرێتە بەر.
ترامپ دژی ئەوەیە کۆمپانیاکان کارەکانیان ببەنە دەرەوەی ئەمەریکا و دەڵێت ئەمە دەبێتە هۆی لە دەستدانی کار لە ئەمەریکا.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک