زەنگ
سبەینێ یەك شەممە، وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵ دەست پێدەكات و ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، داوا لە دایك و باوكان دەكات لە سبەینێوە ئەو هەڵمەتە دەست پێدەكات، هاوكاری تیمەكان بكەن بۆ ئەوەی منداڵەكانیان بكوترێن.
هه‌لمَه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان به‌رێوه‌ده‌چێت
بابه‌كوتانی منداله‌كانمان داهاتویه‌كی گه‌شیان بۆ دابین بكه‌ین
به‌مه‌به‌ستی هیشتنه‌وه‌ی هه‌ریم به‌پاكی و دوور له‌نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی ئیفلیجی مندلان كه ماوه‌ی چه‌ندین ساله ئه‌م نه‌خۆشیه له هه‌ریم تۆمارنه‌كراوه"
بریاره رۆژی یه‌ك شه‌مه هه‌لمه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی مندڵان له‌هه‌ریمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێـت و پێویسته ته‌واوی مندالانی هه‌ریم بكوترین كه ته‌مه‌نیان له‌خوار پێنج ساڵیدایه و ژماره‌یان( 919740) منداڵه.
هه‌لمه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی به‌هاوكاری و پالپشتی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و یونسیف و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق به‌رێوه‌ده‌چیت كه( 2242) تیمی گه‌رۆك و جێگر و (448) سه‌رپه‌رشتیار ئاماده‌كراون بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌لمه‌ته" لێره‌وه داواكارین له‌دایكان و باوكان به‌ده‌نگ تیمه‌كانی كوتانه‌وه بچن و منداله‌كانیان بكوتن بۆئه‌وه‌ی دوربن له‌نه‌خۆشیی ئیفلیجی بۆئه‌وه‌ی داهاتویه‌كی گه‌ش و ته‌ندروستیان هه‌بێت.
له‌كۆتایدا داواكارین له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چۆن له‌رابردوو هاوكارمان بوون له‌بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌وال و چالاكیه‌كانی ته‌ندروستی ئاواش كار بكه‌ن بۆ هاندانی خیزانه‌كان تا منداله‌كانیان بكوتن و كۆمه‌لگایه‌كی ته‌ندروستیمان هه‌بێت.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک