پۆلیسی دارستان پێنج كەسی دەستگیركرد


زەنگ

هێمن كه‌مه‌رخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی له‌ لیدوانێكی نوسراودا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکی بنکەی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە لە دەرچونێکی مەیدانیدا توانیان (3) هاووڵاتی تۆمەتبار دەست گیر بکەن کە سەرقاڵی بڕینی داری دارستانەکان بون.

هێمن كەمەرخان ئەوەشی خستوەتەڕوو، هاوکات دەستگیرا بەسەر (1) مشاری کارەبایدا، هەروەها مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی  دارستان و ژینگەی سیتەک لە دەرچونێکی مەیدانیدا توانیان (2) هاووڵاتی دەست گیر بکەن و  دەست بگرن بەسەر (1) جیهازی بیرلێداندا.

هەروەها مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە هاوبەش لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەکرەجۆ و بنکەی هەواری شار لە چەند دەرچونێکیان بۆ ناوشاری سلێمانی سەرچنار، ئازادی ابراهیم احمد، مێرگە پان ) توانیان دەست بگرن بەسەر (4) جیهازی بیر لێدان.
  
وتیشی " سەرجەم ئامێرەکان ڕووبەڕوی بەڕێوەبەرایەتی  ئاوی ژێ زەوی کران". 

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک