زەنگ
لەلایەن مەفرەزەکانی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و توانرا (13) تۆمەتباری دزی جۆراو جۆر لەشاری سلێمانی دەستگیر بکرێن.
ئەکرەم قادر، بەڕێوە بەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاشکرای کرد لە گەڕەک و کۆڵان و ناو بازاڕ توانیویانە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەن کە ژمارەیان (13) تۆمەتبارە و سەرجەمیشیان دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا.
تۆمەتبارەكان و تاوانەكانیان.
(2) تۆمەتباری سواڵکەر قەرەچ کە بەناوی سواڵەوە چونەتە سەر ماڵان و دزییان کردووە ، (3) تۆمەتباری تر کە لە ناوبازاڕ کاری گیرفان بڕینیان کردووە دوانیان ڕەگەزی (مێ) یە، (2) تۆمەتباری تر کە جامی ئۆتۆمبێلیان شکاندووە کاری دزیان ئەنجامداوە،
(2) تۆمەتباری تر کە پلانیان داناوە بچنە سەر ماڵان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پلانەکەیان کەشف کراوە و دەستگیرکراون
(2) تۆمەتباری تر کە دزی مارکێتیان ئەنجامداوە ،
(2) تۆمەتباری تر کە دزی مۆلیدەی کارەباییان کردووە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک