زەنگ
هەر لە یەكەم ڕۆژی لە دایكبوونی كۆرپەوە دەتواندرێت خەتەنە بكرێت، وا باشترە لە ڕۆژەكانی سەرەتای لە دایكبونیدا بكرێت، چونكە لە سەرەتاوە ئەو شوێنە هەستیارانەی منداڵ بە تەواوی كامڵ نەبوون و هەستی كەمتر تێدایە، هەر بۆیە ئەگەر لەو كاتەدا بكرێت ئازارەكەی كەمترە.
زۆركات تێبینی ئەوە هەیە ئەو منداڵانەی كە لە تەمەنی گەورەیدا خەتەنە دەكرێن ئێش و ئازارەكەی زیاترە، باشترین كات سەرەتای لە دایكبونیەتی، بەڵام پێویستە پزیشكی پسپۆڕ بیكات، نەك پزیشكی مناڵان، یان هەر كەسێك كە پسپۆڕی تەواوی نەبێت، چونكە ئەگەر بەڕێك و پێكی نەكرێت پێویست دەكات دواتر نەشتەرگەری بۆ منداڵەكە بكرێت لە پێناو چاككردنەوەی خەتەنەی یەكەم.
پێویستە ئەو پزیشكەی خەتەنەكە دەكات، سەرەتا منداڵەكە بپشكنێت تا بزانێت ئەو ئەندامەی تەواوە یان نا، یان بۆری میزی كراوەتەوە تا منداڵەكە توشی خوێن بەربون نەبێت، چونكە هەندێ منداڵ دوای خەتەنە توشی خوێن بەربوون دەبێت، بۆیە لەسەر دایك و باوك پێویستە زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو خەتەنەیە بكەن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک