زەنگ
ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ناو شاری سلێمانی چوار كەسیان دەستگیركردووە.
لە ڕاگەیەندرواێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو هاوڵاتیانە بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و دواتر لە لایەن دادگای سلێمانی سزادراون.
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 4 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (11/8/2016) بۆ (10/11/2016 ) چوار کەس دەستگیربکەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا،لە ڕۆژی ( 7/2/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار (ج،ا،ح) لەدایکبوی ساڵی (1969 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار ( هـ ،ع،ع) لەدایکبوی ساڵی (1990) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (6)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3- تاوانبار (س،ج،ک) لەدایکبوی ساڵی (1977 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
4- تاوانبار (ا،ع،ع) لەدایکبوی ساڵی (1991 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (6)مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک