چۆن بەبێ ماكیاژ جوانتر دەردەكەویت.؟؟


زەنگ

بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە لەسەر پێست ئەنجام دراون، خاڵی یەكەم ئەوەیە كە خواردنی بڕێكی زۆر لە ئاو دەبێتە هۆی ئەوەی كە  پێست هایدراتی پێویست بەدەست بهێنێت و بەباشی نەرم ببێتەوە، كاتێك ئێوە ڕۆژانە بەخواردنی (7 تا 8) پەرداخ ئاو ڕابێن پێستان دوچاری وشكی نابێتەوە.

خاڵی دووەم ئاگاداربوونی پاك و خاوێنی پێستە. كاتێك كە ئێوە كار دەكەن پێستتان تۆز و غوبار ڕادەكێشێت كونەكانی دادەخات، كەواتە بۆ پاك و خاوێنی و ئاگاداری پێست، پێویستە هەموو شەوێك پێش خەوتن ڕوخسارتان بە ئاو و صابونی گونجاو بشۆن.

هەروەها ئەو توێژینەوانە ئاماژە بەوەش دەكەن: كە دەتوانیت لە كۆتایی هەفتەدا سود لە مەساجی هەڵمی گونجاو بۆ پێستتان وەرگرن، بەم شێوەیە كونەكانی پێستتان هەمیشە تازە و پاك و خاوێن دەبێت و بەم جۆرە بەبێ‌ ماكیاژ جوانتر دەردەكەویت.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک