ڤاكسینێكی نوێ دژی زیكا دۆزرایەوە


زەنگ- دەنگی ئەمریكا


لێکۆڵەران لە زانکۆی پێنسلڤانیا ڕادەگەیەنن ڤاکسینێکی دژ بە ڤایرۆسی زیکا کە ئێستا لە بواری تاقیکردنەوەدایە نیشان دەدات کە لە سەداسەد کاریگەریی هەبووە بەسەر ئاژەڵەکانی کە تاقیکردنەوەکەیان لەسەر دەکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە ڤایرۆسەکە.

زانایان دەڵێن تەنها بە یەک ژەم ئەو ڤاکسینە ڕێگە لە گواستەنەوەی ڤایرۆسی زیکا دەگرێت لە نێو ئاژەڵەکاندا، و لەوانەیە ببێت بە چەکی سەرەکی بەربەرەکانی دژ بەو ڤایرۆسە لە جیهاندا.

ئەو ڤاکسینەی کە بە RNA ناسراوە بەشێک لە ڤایرۆسی زیکای تێدا بەکارهاتووە بۆ ڕیگەگرتن لەو نەخۆشییەی کە بەهۆی مێشولەوە دروست دەبێت.

ئەم ڤاکسینە لەلایەن شارەزای ڤاکسین لە زانکۆی پێنسلڤانیا دریو وایسمان دروست کراوە. ئەو بە کۆکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانی چەندین ئینستتوت ئەو دەرمانەی دروست کردووە. ئەوان بە شێوەکی کەم بەشێکی زیان نەبەخشی ئەو ڤایرۆسە دەکەنە لەشی ئاژەڵەکانەوە تا بتوانێت هەوبوونی زیکا لە ناو ببات ئەگەر لە لەشدا هەبێت.

وایسمان دەڵێت لە داهاتوودا هەمو کەسێک دژ بەو ڤایرۆسە دەکوترێت لەو ناوچانەی کە نەخۆشی زیکای لێیە.

دەڵێت لە تاقیکردنەوەکانی کە لەسەر مشک و مەیمون کراوە تەنها یەک ڤاکسین ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤیارۆسەکە گرتووە.

ئەو ڤایرۆسەی کە بەهۆی مێشولەوە دروست دەبێت لە ساڵی 2013 لە ئەمەریکای لاتینەوە بڵاو بۆوە و ئەگەر ژنی دووگیان توشی بێت کاریگەری دەبێت بەسەر منداڵەکەیەوە. 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک