ئەم خۆراكانە بخۆ و ڕەگەزی منداڵەكەت دیاری بكە



زەنگ

لێكۆڵەرەوان و پسپۆڕانی خۆراگ ئەوەیان سەلەماندووە كە خۆراك كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر دیاركردنی ڕەگەزی منداڵ، كوڕ یان كچ، ئەوەش بەهۆی جۆری ئەو خۆراكەی كە دیاری دەكرێت كە ئافرەت پێش دووگیانی دەیخوات.

كرۆمۆسۆمی ئافرەت لە xx
كرۆمۆسۆمی پیاو xy

ئەم كانزا خۆراكیانە كاریگەریان هەیە بۆ دەستنیشانكردنی ڕەگەزی منداڵ، كاتێك ڕێژەی كالسیۆم و مەگنسیۆم لە خوێن  بەرزبێت، ڕێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم نزم دەبێت، بەشی xكرۆمۆسۆمی هێلكەی لەگەڵ بەشی x كرۆمۆسۆمی سپێرم جوت دەبێت و xx دروست دەبێت، واتە كچ، بۆیە پسپۆران دەڵێن بۆ ئەوەی منداڵ كچ بێت، گرنگی بەو خۆراكانە بدرێت كە كالیسیۆم و مەگنسیۆمی زۆرە.

ئەگەر ڕێژەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم بەزربێت، كالیسیۆم و مەگنسیۆم نزم دەبێت و لە كاتەدابەشی x كرۆمۆسۆمی هێلكە لەكەڵ بەشی كرۆمۆسۆمی سپێرم جوت دەبێت و كۆرپەلە كوڕ xy دەبێت بۆیە بۆ منداڵی كور گرنگی بە خۆراكی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم بدرێت.

ئەو خۆراكانی سۆدیۆمیان زۆرە.
خوێی چێشت، گۆشت و خەمیرە و تەماتە و پەنیر.
ئەو خۆراكانەی كالسیۆمیان زۆرە.
سەوزە و ماستی كەم چەوری و پەنیری كەم چەوری و قەڕنابیت و بامێ و برۆكلی.
ئەو خۆراكەی مەگنسیۆمی زۆرە 
كولەكە و ماش و ئەڤۆگادرۆ و ماسی ماكرێل.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک