ئێران بەرپرسی هێزە ئەمنییەكانی لابرد


زەنگ

بەهزار بەندەریان بەرپرسی هێزە ئەمنییەكانی شاری بۆکان لە سەر کار دەکرا و کەسێکیتر بە ناوی مەجید محبعەلی لە جێگاکەی داندرا.

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێ شەممە، بەهزاد بەندەرییان بەرپرسی هێزی ئەمنی شاری بۆکان بە هۆی کەمتەرمخەمی لە کارەپێسپێردراوەکانی لە مەڕ پاراستنی ئەمنیەتی شار بە تایبەت دوای چالاکییە بەردەوامەکانی گروپی چەکداری "تێکۆشەرانی ئاڵای سوور" لەو شارە، لە کارەکەی دوورخرایەوە و کەسێکیتر بە ناوی مەجید محبعەلی لە جێگاکەی داندرا.

ئەو بەرپرسە تازەیەی هێزە ئەمنییەكانی بۆکان پێشووتر جێگری بەرپرسی هێزە ئەمنییەكانی شاری مەهاباد بووە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک