زەنگ
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد.
ئاژانسە جیهانییەكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركرد و بۆ یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 57 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاو بۆ 54 دۆلار و 6 سەنت بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری باشی دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی كە بودجەی ساڵانەیان لەسەر نەوت دەخەمڵێنرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک